🎬 ببەرە وەرگێڕ لە ماڵپەڕی RBRebin

سڵاو و ڕێز بۆ خولیایانی سینەما و جیهانی وەرگێڕان! ماڵپەڕی RBRebin بەردەوامە لە گەشەکردن و ئامانجمان پێشکەشکردنی باشترین و باڵاترین کوالێتی ژێرنووسە بە بینەری کورد.

📌 مەرجەکانی وەرگرتن

شارەزایی زمان: توانایەکی زۆر باش لە تێگەیشتن لە زمانی سەرەکی (ئینگلیزی، کوری، یان هەر زمانێکی تر).

ڕێنووسی کوردی: پابەندبوون بە ڕێنووسی دروستی زمانی کوردی و دوورکەوتنەوە لە هەڵەی زمانەوانی.

ئاشنایەتی بە ئامرازەکان: شارەزایی سەرەتایی لە بەکارهێنانی پرۆگرامەکانی ژێرنووس (وەک Subtitle Edit) یان هەر پرۆگرامێکی تایبەت بە (کۆمپیوتەر یان مۆبایل) کە بۆ بەکارهێنەر گونجاوە.

پابەندبوون بە کات: گرنگیدان بە کاتی ڕادەستکردنی پڕۆژەکان و بەرپرسیاریەتی لە کاردا.

🚀 من چی بەدەست دەهێنیم؟

ناوت وەک وەرگێڕی فەرمی لەسەر ڤیدیۆکان، ناو ماڵپەڕ، و کەناڵی تێلیگرام بەرز ڕادەگیرێت.

پەرەپێدانی لێهاتووییەکانت لە ژێرنووس و وەرگێڕانی پرۆفیشناڵدا.

کارکردن لەناو ژینگەیەکی دۆستانە و خولیای هاوبەش بۆ سینەما.

📝 قۆناغەکانی پێشکەشکردن

1 پەیوەندی کردن لە ڕێگەی یەکێک لە دوگمەکانی خوارەوە.
2 کورتە تاقیکردنەوەیەک (کورتە دەقێک یان دیمەنێکی چەند خولەکی)ت بۆ دەنێردرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستت.
3 دوای سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوەکە، بە فەرمی دەبیتە وەرگێڕ لە تیمی RBRebin.
👇 بۆ پێشکەشکردن و ناردنی داواکاری، لە ڕێگەی یەکێک لەم دوو بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: